سه‌ید سه‌دڕ:شه‌هیدى یه‌كه‌م ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى دژى دیكتاتۆرى سته‌مكار بوو

سیاسی
  • 9-04-2021, 11:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌دڕ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،شه‌هید یه‌كه‌م سه‌ید محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌دڕ ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى بوو دژى دیكتاتۆرى سته‌مكار.
    سه‌ید سه‌دڕ له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"شه‌هیده‌كه‌مان ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى یه‌كه‌م بوو دژى دیكتاتۆرى سته‌مكار كه‌زاڵبوو به‌سه‌ر عێراق،به‌عسییه‌ ناپاكه‌كان پێیان وابوو ده‌نگیان كپكردۆته‌وه‌،به‌ڵام جارێكى تر له‌سه‌ر ده‌ستى كوڕى مامى شه‌هیدى خودا ئایه‌توڵلا محه‌مه‌د سه‌دڕ به‌رزبوویه‌وه‌ وده‌ستى سته‌مكارى به‌عسى جارێكى تر تیرۆریان كرد،به‌هه‌مان شێوه‌ پێیان وابوو ده‌نگى حه‌قبێژى كپده‌كه‌نه‌وه‌ ،به‌ڵام شه‌هیدبوونى سه‌ره‌تاى له‌ناوچوونى رژیّمى به‌عسى عه‌فله‌قى بوو".