به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئابوورى له‌باره‌ى ههڵاوێردكردنى هه‌ندێك به‌رهه‌مى سه‌وزه لههاوردهكردن كۆده‌بێته‌وه.
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، ڕایگەیاند،" بەفەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى وەزیران، بڕیاردراوە رێگە بە هاوردەکردنی ئەو بەروبوومە کشتوکاڵیانە بدرێت کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە قەدەغەی هاوردەکردنیان کراوە".
وتیشی، " بڕیارەکەی حکومەت تەنها بۆ مانگی ڕەمەزانە، ئەوەش بەمەبەستی ڕێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی نرخەکان و قۆرخکاری و بەروبوومەکان بریتین لە تەماتە، باینجان و خەیار".
وائیلی ئاماژەی بەوەشکردوە، " ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەو بریارە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی ئابوریی سەرۆکایەتی حکومەت، وەزارەتی کشتوکاڵێش ڕادەسپێردرێت بۆ بەدواداچوون بۆ پرسەکە".