لیژنه‌ى وزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى:نرخى به‌نزین وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌ وهیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌رى نه‌هاتووه‌

ئابوری
  • 9-04-2021, 09:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا
    و:سۆما جاف


    لیژنه‌ى نه‌وت ووزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،نرخى به‌نزین نه‌گۆڕاوه‌،ئاماژه‌یشیدا هیچ زیادبوونێك له‌سه‌ر نرخى به‌نزین له‌ئارادانییه‌.
    به‌هاددین نورى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێداونێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وت كۆبووه‌ته‌وه‌ وزیادبوونى لیترى به‌نزین بۆ 500دینار له‌برى 450 دینار ڕه‌تكردۆته‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م پێشنیاره‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌".
    ئاماژه‌یشیدا"سه‌پاندنى باج له‌سه‌ر به‌نزینى هاورده‌ له‌بوودجه‌كانى پێشوویش بوونى هه‌یه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌پاندنى باج نرخى به‌نزینى به‌رز نه‌كردۆته‌وه‌".
    وتیشى"زیادكردنى نرخى لیترى به‌نزین پێشنیارى وه‌زاره‌تى نه‌وت بوو وڕه‌تكرایه‌وه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌"نرخى به‌نزین له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ى ئێستاى ده‌مێنێته‌وه‌،وڕێگاناده‌ین به‌زیادكردنى نرخى به‌نزین چ به‌نزینى ئاسایی بێت یان كوالێتى به‌رز بێت