وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تەواوکردنى ڕێوشوێنە لۆجستیەکانى تایبەت بە وەرگرتن و دابەشکردنى ڤاکسینى فایزەرى راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 8-04-2021, 18:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزیرى تەندروستى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئاشکرایکرد، سەرقاڵى تەواوکردنى ڕێوشوێنە لۆجستیەکانى تایبەت بە وەرگرتن و دابەشکردنى ڤاکسینى فایزەرن. 
    له‌ راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌ت كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" حەسەن محەمەد تەمیمى وەزیرى تەندروستى سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى فراوانى کردووە لە بارەگاى وەزارەت، ئەوەش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێوشوێنە لۆجستیەکان و ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتن و دابەشکردنى ڤاکسینى فایزەر بەسەر سەرجەم ناوچەکاندا لە بەغدا و پارێزگاکان و هەرێمى کوردستان".  
    جەختیلەوەشکردووەتەوە" سەرجەم پێداویستیەکانى کوتانیان بە ڤاکسینەکە دابینکردووە، داواش لە هاوڵاتیان دەکات کە سەردانى ناوەندەکانى وەرگرتنى ڤاکسین بکەن بۆ پاراستنیان لە پەتاکە".