به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئاشكراكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 24 موشه‌ك و سه‌كۆیه‌كی موشه‌ك هاوێژ له‌نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئاسمانی راگه‌یاند.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌كه‌دا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"له ڕێگه‌ی به‌دواداچون و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی هه‌واڵگری، یه‌كێك له ئێشكگرییه‌كانی لیوای 29ی پیاده‌ی فیرقه‌ی حه‌وت، كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی جه‌زیره ئه‌رك ده‌بینێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له رێگای هیتی به‌غدا و به‌دیاریكراویش له‌ناوچه‌ی به‌ستامیه‌ی رۆژئاوای بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئاسمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك جۆری "هینۆ"دا گرت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" دوای پشكنین ده‌ركه‌وت ئۆتۆمبێله‌كه سه‌كۆیه‌كی موشه‌ك هاوێژ و 24 موشه‌ك و ژماره‌یه‌ك جلوبه‌رگی سه‌ربازی تێدا حه‌شاردراوه، ده‌ستبه‌جێ تیمی ئه‌ندازیاری گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ده‌ستیان به‌پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كان كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستنیشانكردنی خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری".