بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ پێنجشەممه،دووپاتیكردهوه،کوردانی فەیلی پێکهاتەیەکی رەسەنی وڵاتن و رۆڵێکی گەورە و دیاریان هەبووە لە سەرجەم قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی عێراقدا.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكى كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممەلە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی کوردانی فەیلی".
بهگوێرهى ڕاگهیهندراوهكه"لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە کوردانی فەیلی پێکهاتەیەکی رەسەنی عێراقن و رۆڵێکی گەورە و دیاریان هەبووە لە سەرجەم قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی عێراقدا، ھەروەھا ئاماژەیکرد بەو قوربانییە زۆرەی کە بەخشیویانە.
ئاماژهیشی بهوهدا"لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم باسی لەو ستەمە زۆرە کرد کە رژێمی دیکتاتۆرییەتی لەناوچوو رووبەڕووی یٔەم پێکهاتە رەسەنەی کردبوو، ھاوکات جەختیکردەوە لە پێویستی قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و زامنکردنی بەشداری کارای کوردانی فەیلی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری، بەوجۆرەی دەنگ و داواکارییە رەواکانیان بگاتە حکومەت و پەرلەمان".
ئهوهیشى خستهڕوو"لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی گرت بۆ شاندێکی میوان لەبارەی ئەو یٔاستەنگ و کێشانەی کە رووبەڕووی کوردانی فەیلی دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم کوردنی فەیلی دووپاتکردەوە.
لهكۆتایی ڕاگهیهندراوهكه هاتووه"لەلای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاس و ستایشی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ یٔەو رۆڵە گەورەیەیی کە دەیبینێت بۆ چەسپاندنی بەهای پێکەوەژیان لەنێوان تەواوی پێکهاتەکانی گەلی عێراق.