دوو بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌بابل ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 8-04-2021, 13:24
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،دوو بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌بابل ده‌ستگیركران.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى وچڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى مه‌یدانى،هێزێك له‌ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌پارێزگاى بابل به‌پێى فه‌رمانى دادوه‌رى دوو بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانى ده‌ستگیركردووه‌ كه‌نزیكه‌ى(7500حه‌پى هۆشبه‌ریان)پێبووه‌،له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌ى به‌كارهێنانى مادده‌ى كریستاڵ".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"وته‌كانى تاوانباران وه‌رگیراوه‌ دواى ئه‌وه‌ى دانیان به‌وه‌دانا بازرگانى وئاڵۆده‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌كانیان كردووه‌ ،وڕه‌وانه‌ى لایه‌نى یاسایی په‌یوه‌ندیدار كراون بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى دادگه‌رى به‌رامبه‌ریان".