بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار یاسای بودجەی عێراقی پەسەندکرد و رایگەیاند، پێویستە جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای بودجە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت و پشتیوانی لە چاکسازی ئابوری بکات.
سەرۆکایەتی کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە د. بەرهەم ساڵح واژۆی لەسەر یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021 کرد و جەختیکردەوە لەوەی پەسەندکردنی یاساکە بەئامانجی گەرەنتیکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی گەل، دابینکردنی موچە فەرمانبەران، خانەنشینان و خەرجییەکانی حکومەت بوە، بەجۆرێک بتوانرێت دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەمو ناوچەکانی عێراق و پێکهاتەکان دابین بکات.
ئەوەشی خستوەتەڕو، جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستی چاکسازی دارایی و پشتیوانی کەرتە جیاوازەکانی ئابوری بەئامانجی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنیان، پەسەندکردنی یاسای بودجەش هەنگاوێکە بەئاڕاستەی دابینکردنی مافی هاوڵاتیان و لەسەر فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیش پێویست دەکات برگەکانی یاساکە بخەنەبواری جێبەجێکردنەوە، بەجۆرێک وەڵامدەرەوەی پێداویستی هاوڵاتیان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات بێت.
سەرۆک بەرهەم ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست دەکات رێکاری چڕ بیگیرێتەبەر بۆ پشتیوانی لەو خێزانانەی کە داهاتیان سنوردارە، لەگەڵ رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، بەردەوامی چاکسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی.