ده‌ستگیركردنى گروپێكى تیرۆرستى هه‌وڵى دزه‌كردنیان دا‌ له‌سوریاوه‌ به‌ره‌و موسڵ

ئەمنی
  • 8-04-2021, 10:26
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند گروپێكى تیرۆرستى ده‌ستگیركراون كه‌هه‌وڵى دزه‌كردنیان دابوو له‌سوریاوه‌ به‌ره‌و موسڵ.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌فه‌وجى هه‌واڵگیرى فیرقه‌ى 16 له‌موسڵ توانیان گروپێكى تیرۆرستى ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ئۆتۆمبێلێكى جۆرى سكانیان پێبووه‌ وسنوورى سوریایان تێپه‌ڕاندووه‌ به‌ره‌و پارێزگاى موسڵ له‌به‌ره‌ى ڕاست له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ى موسڵ".