وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌:له‌میان گه‌ڕى سێیه‌مى گفتوگۆى ستراتیژى توانیمان ئاماده‌كارى بۆ ڕێره‌وێكى نوێ بكه‌ین

سیاسی
  • 8-04-2021, 11:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ڕایگه‌یاند عێراق له‌میان گه‌ڕى سێیه‌مى گفتوگۆى ستراتیژى له‌نێوان به‌غدا وواشنتۆن توانى ئاماده‌كارى بۆ ڕێره‌وێكى نوێ بكات.
    حسێن له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تویته‌ر ڕایگه‌یاند"عێراق له‌میان گه‌ڕى سێیه‌مى گفتوگۆى ستراتیژى له‌نێوان عێراق وواشنتۆن توانى ئاماده‌كارى بۆ ڕێڕه‌وێكى نوێ بكات كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌ده‌مه‌و هاتنى دانوستانكارى عێراقییه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان له‌چوارچێوه‌ى سه‌روه‌رییه‌كى ته‌واو،بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌ییه‌كى هاوسه‌نگى هه‌بێت له‌هاوبه‌شییه‌كى درێژخایه‌ن وله‌ بواره‌ جیاجیاكان".
    فوئاد حسێن سوپاسى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كرد بۆ به‌ڕێوبردنى شاندى دانوستانكار له‌پێناو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتمان".