ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌یه‌وێت دوو ڕێوشوێن له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال به‌جێبگه‌یه‌نێت

ئەمنی
  • 8-04-2021, 11:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
    و:سۆما جاف
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنى دوو ڕێوشوێن له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال،ئاماژه‌یشیدا به‌ڕێوبردنى دۆسییه‌ى ئه‌منى شارۆچكه‌كه‌ ڕۆڵى هه‌بوو له‌ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كارده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان بۆ ئاسانكاریكردنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژنانى ڕفێندراوى ئێزیدى كه‌وا هێشتا له‌ژێر ده‌ستى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعشن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت وده‌زگا حكومییه‌كان وه‌ك ڕه‌گه‌زنامه‌ وته‌ندروستى ودادگا وبازرگانى له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال وله‌م باره‌یه‌وه‌ چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك هه‌یه‌".
    وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌میان به‌ڕێوبردنى دۆسییه‌ى ئه‌منى شارۆچكه‌ى شه‌نگال ڕۆڵى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش وئاماده‌سازى كه‌شوهه‌واى ئه‌منى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژێرخانه‌كان".