ته‌ندروستى جیهانى:به‌ملیۆنه‌ها ژه‌مه‌ ڤاكسین له‌ڕۆژانى داهاتوودا ده‌گاته‌ عێراق

ناوخۆ
  • 8-04-2021, 11:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
    و:سۆما جاف
    ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ملیۆنه‌ها ژه‌مه‌ ڤاكسینى كۆرۆنا له‌ڕۆژانى داهاتوودا ده‌گاته‌ عێراق.
    ئه‌حمه‌د زوێتن نوێنه‌رى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕێژه‌ى توشبووانى كۆرۆنا له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه‌ وگه‌یشتۆته‌ 800هه‌زار كه‌س وئه‌م ژماره‌یش زۆره‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌توانرێت ڕێژه‌ى توشبووان كه‌مبكرێته‌وه‌ له‌ڕێگاى پابه‌ندبوونى بوونى هاوڵاتیان به‌ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى ووه‌رگرتنى ڤاكسینى دژه‌ كۆرۆنا".
    وتیشى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌سه‌ره‌تاى بڵابوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ له‌ئه‌ركه‌كانى درێغى نه‌كردووه‌ شان به‌شان ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى،وبه‌ده‌م ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتیانى توشبوو له‌نه‌خۆشخانه‌كان هاتووه‌،هه‌روه‌ها گرێبه‌ستیشى كردووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیا بۆ هاورده‌كردنى ڤاكسینه‌كان".
    ئاماژه‌یشیدا"ڤاكسینه‌كان له‌ئێستادا له‌عێراق ده‌سته‌به‌ركراوه‌،وكاروانى یه‌كه‌م 50هه‌زار ژه‌م بووه‌ ودووه‌میش 336هه‌زاره‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ملیۆنه‌ها ژه‌مه‌ ڤاكسین له‌ڕۆژانى داهاتوودا ده‌گاته‌ عێراق".
    رایشیگه‌یاند"نابێت تیمى گه‌ڕۆك هه‌بێت بۆ پێدانى ڤاكسینه‌كان،چونكه‌ هاوڵاتى كاتێك ڤاكسینه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت ده‌بێت بۆ ماوه‌ى 20 تاوه‌كو 30 خووله‌ك پێش چوونى بۆ ماڵه‌وه‌ له‌ژێر چاودێرى بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڤاكسینه‌كان ده‌بێت به‌سه‌ر 666 سێكته‌رى پزیشكى پسپۆڕ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دابه‌ش بكرێت".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر ئامارى توشبووان به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ ڕێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ له‌بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌كات بۆ له‌خۆگرتنى ژماره‌یه‌كى نوێ".