به‌غدا-اه‌ع
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى چاودێریكردنى ئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆى ستراتیژى له‌نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجامه‌كانى گه‌ڕى گفتوگۆى ئه‌رێنی ستراتیژى له‌نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕێكارێكى دڵخۆشكه‌ره وبه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌سانه‌یه‌تى وپیشه‌یی ونیشتمانپه‌روه‌رى شاندى دانوستانكارى عێراق له‌نه‌خشه‌كێشكردنى دیمه‌نى په‌یوه‌ندییه‌كانى داهاتووى نێوان هه‌ردوو وڵات".
ڕایشیگه‌یاند"ئێمه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زۆر سوپاسى حكومه‌تى عێراقى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانییه ،هانى هه‌مووان ده‌ده‌ین له‌سه‌ر پێویستى كرداره‌كه‌ى له‌چاودێریكردنى ئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆكه له‌بواره جیاجیاكان به‌تایبه‌ت ئه‌منییه‌كانى بۆ كۆتاییهێنان به‌بوونى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌عێراق وكردنه‌وه‌ى ئاسۆى هاریكاریكردن له‌بواره شارستانییه‌كان".