به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
حسێن له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌پێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ واشنتۆن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
وتیشى"عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌میان گفتوگۆى ستراتیژى جه‌ختیانكرده‌وه له‌به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌روه‌ها جه‌ختیشكرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستى به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكى".
ئاماژه‌یشیدا"ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان یارمه‌تى عێراقى داوه له‌جه‌نگى دژى تیرۆرستانى داعش".