ئه‌عڕه‌جى ڕایگه‌یاند ڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌سه‌ر نه‌مانى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق

ئەمنی
  • 7-04-2021, 20:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،عێراق وواشنتۆن ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌مانى بنكه‌كانى سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌عێراق .
    ئه‌عڕه‌جى له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه‌ ،ڕایگه‌یاند ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڵێنی كشاندنەوەی بەشێك لە سەربازانی وڵاتەكەی لە عێراق داوە".
    وتیشى:"لە گفتوگۆكاندا باسمان لەو پێشكەوتنە كردووە كە بەسەر هێزەكانماندا هاتووە لەڕووی دژایەتی تیرۆر”.ڕایشیگه‌یاند“ڕێككەوتین لەسەر گرتنەئەستۆی ئەركی ڕوبەڕوبوونەوەی داعش لەلایەن هێزەكانمانەوە”.
    ئەعرەجی ئەوەشی خستەڕوو،عێراق جەختیكردوەتەوە لەسەر پاراستنی كارمەندە بیانییەكان و هەردوولاش ڕێككەوتن لەسەر نەمانی بنكەی سەربازیی بیانی لە عێراق.
    وتیشى"گەڕى سێیەمى گفتوگۆکان سەرکەوتوو بوون و عێراق جەختی لە پاراستنى نێردە دبلۆماسیەکانیش کردووەتەوە".  
    ئه‌عره‌جى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گه‌ڕى سێیه‌مى گفتوگۆى ستراتیژى به‌سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بوو"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هیچ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌عێراق نامێنێت".