به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،دووپاتیكرده‌وه،هێزه بیانییه‌كان به‌پێى خشته‌یه‌كى دیاركراوى زه‌مه‌نى له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڵاوهدهكرێنهوه.
سه‌حاف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"گفتوگۆى ستراتیژى له‌سایه‌ى ئاڵنگارى ئه‌منى وته‌ندروستى وئابوورى سازكرا"،وتیشى"به‌غدا وواشنتۆن جه‌ختیانكرده‌وه له‌پێویستى پابه‌ندبوون بهڕێككهوتننامهى چوارچێوه‌ى ستراتیژى".
وتیشى"بوونى هێزه ئه‌مریكییه‌كان له‌دواى گفتوگۆكه سنوودار ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ى ڕاوێژكارى ومهشقپێكردن"،ڕوونیشیكرده‌وه"هێزه بیانییه‌كان به‌پێى خشته‌یه‌كى زه‌مه‌نى دیاریكراودا له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڵاوهدهكرێنهوه".
ئاماژه‌یشیدا"هێزه بیانییه‌كان كه‌ماون له‌نێو بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌واوى عێراقى ده‌مێننه‌وه"،دووپاتیشیكرده‌وه"به‌غدا وواشنتۆن ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر نه‌هێشتنى هێزى شه‌ڕكه‌ر له‌عێراقدا".
روونیشیكرده‌وه"دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ڕه‌چاوكردنى ته‌واوى سه‌روه‌رى عێراق سازكرا".