ههولێر-اهع
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین لەکاتژمێر 08:00ی شەو تا 06:00ی بەیانی جێبەجێدەکرێت و بڕیارەکەش لە 8-12ی نیسان کاری پێدەکرێت.
پهیامنێرى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)،ئهمڕۆ چوارشهممه،ڕایگهیاند،وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەدواین بڕیاریدا رایگەیاندووه، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاتژمێر 08:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەش هاتوە، بڕیارەکە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN)، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، هاوپەیمانان، دیپلۆماتكاران، ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان، تیمە تەندروستییەكان، كۆمپانیاكانی نەوت، كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان، ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس، رۆژنامەوانان و ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان ناگرێتەوە و دەرمانخانەکانیش بە كراوەیی دەمێننەوە.
لەبڕیارەکەدا باس لەوەشکراوە، ئاڵوگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانى هەرێم، و لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق
وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەم بەیانە لە رێكکەوتی 08-04-2021 لە كاتژمێر 08:00ی شەو، تاوەکو رێكکەوتی 12-04-2021 كاتژمێر 08:00ی شەو جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد