خه‌فاجى بۆ پۆستى پارێزگارى زیقار ده‌ستنیشانكرا

سیاسی
  • 7-04-2021, 13:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    رائد جوحى به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،فه‌رمانێكى دیوانى ده‌ركرد به‌ڕاسپاردنى ئه‌حمه‌د خه‌فاجى بۆ پۆستى پارێزگارى زیقار.
    به‌پێى نووسراوێكى به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ده‌ستى  ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ هاتووه‌"له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى وبه‌مه‌به‌ستى بووژاندنه‌وه‌ى ڕه‌وشى پارێزگاى زیقار وبه‌رده‌وامیدان به‌پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ پارێزگاكه‌،وجێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وبه‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێمان دراوه‌ به‌پێى مادده‌ى (78)ى ده‌ستوور بڕیارماندا به‌:

    یه‌كه‌م:هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فه‌رمانى دیوانى ژماره‌(81)خاون ژماره‌(3484)له‌27ى شوباتى 2021.
    دووه‌م:ڕاسپاردنى ئه‌حمه‌د غه‌نى خه‌فاجى بۆ پۆستى پارێزگارى زیقار.
    سێیه‌م:ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌به‌روارى ده‌رچوونى جێبه‌جێده‌كرێت.