بهغدا-اهع
سەرۆک بەرهەم لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبوەوە و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری وڵاتیان تاوتوێکرد، لەکۆبونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەگرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەری دەوڵەت لەگەڵ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەرەخساندنی دۆخی گونجاو و زامنکردنی پاکوبێگەردی پرۆسەکە.
سەرۆکایەتی کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و لە دیدارەکەدا گفتوگۆکراوە دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری وڵات.
ئەوەش هاتوە، جەختکرایەوە لەگرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتیوانیکردن لە دیالۆگ لە دۆسییە بنەڕەتییەکان، لەسەر بنەمای ھێنانەدی بەرژەوەندی گشتی و زامنکردنی پاراستنی ئاسایش، سەلامەتی ھاوڵاتیان، بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی، پتەوکردنی دەسەڵات و سەروەری دەوڵەت.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتو و گرنگی رەخساندنی دۆخی گونجاو و لەبار و زامنکردنی پاکوبێگەردی و دادپەروەری لە تەواوی قۆناغەکانی ھەڵبژاردنەکان و درێژەدان بە چاکسازی و بەگژداچونەوەی گەندەڵی، لەپێناو گەیشتن بە حکومڕانییەکی تەندروست، کە خزمەتکاری خەڵک بێت.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا