به‌غدا-اه‌ع
خالید به‌تال نه‌جم وه‌زیرى پلاندانان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،داواى له‌پارێزگاكان كرد بایه‌خ به‌پرۆژه به‌رده‌وامه‌كان بده‌ن،جه‌ختیكرده‌وه گوژمه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان له‌بوودجه‌ى ئه‌مساڵ باشه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،بڵاویكرده‌وه"نه‌جم سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى پارێزگاكان كردووه،به‌ئاماده‌بوونى كازم سه‌هلانى سكرتێرى لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى باڵاى پارێزگاكان".
نه‌جم له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیكرده‌وه لهپشتیوانیكردنى وه‌زاره‌تى پلاندانان بۆ ئه‌ركى حكومه‌ته خۆجێییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن،له‌سه‌روویانه‌وه جێهجێكردنى پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى ووبهرهێنان له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك،ڕوونیشیكرده‌وه"گوژمه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان،له‌بوودجه‌ى ئه‌مساڵدا باشه ،ولهئهمساڵدا 4 تریلیۆن دینار بۆ پارێزگاكان ته‌رخانكراوه".