به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،پێشكه‌وتنى به‌رچاوى تواناكانمان ڕێگاخۆشكه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌دا 60ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وڵات جێبهێڵن.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى كردووه،وتیایدا گفتوگۆى پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى ئه‌منى له‌وڵات كراوه،له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌سه‌ر كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه بوون".
كازمى له‌ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌ى دووپاتیكرده‌وه"ئه‌ركى سه‌ره‌كییمان هه‌یه به‌پاراستنى وڵات وپارێزگاریكردنى به‌رجه‌سته ده‌بێت،ئه‌ویش له‌ڕێگاى به‌هێزكردن ودووباره بنیاتنانه‌وه‌ى ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان،له‌پێش هه‌موویانه‌وه سوپاى عێراق وده‌زگا ئه‌منییه‌كان دیكه".
ڕوونیشیكرده‌وه"په‌یوه‌ندییه هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تییه نایابه‌كانى عێراق پشتیوانى له‌ئاڕاسته‌ى پاراستنى وڵات ده‌كات،دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌فته‌ى ڕابردوو په‌یوه‌ندییه‌كى جۆرى عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر وجیهان ڕوویدا،چ له‌ڕێگاى هه‌ردوو سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه بۆ شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه وده‌وڵه‌تى ئیماڕاتى عه‌ره‌بى،یان له‌ڕێگاى شانده نێوده‌وڵه‌تییه به‌رده‌وامه‌كان بۆ عێراق له‌پێناو پته‌وكردنى هاریكارى وپشتیوانى".
كازمى ئاماه‌یشیدا"ماوه‌یه‌كه له‌باره‌ى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا تیمه هونه‌رییه‌كان كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن،وتیایدا باسى دۆسییه‌ى جۆراجۆرى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كرێت،له‌نێویشیاندا سیاسى وئابوورى وته‌ندروستى وڕۆشنبیرى،له‌پاڵ هاریكارى ئه‌منى،هه‌روه‌ها باس له‌هه‌بوونى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت كه‌بانگهێشتى عێراق كراون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش،وڕۆڵێكى كاریگه‌رى هه‌بووه له‌م بواره‌دا".
دووپاتیشیكرده‌وه"پێشكه‌وتنى گه‌وره‌ى تواناى هێزه ئه‌منییه‌كانمان،وگۆڕانكارى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستى له‌سه‌ر خاك،ڕێگه خۆشكه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌دا 60ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌مانگه‌كانى ڕابردووى ته‌مه‌نى ئه‌م حكومه‌ته وڵات جێبهێڵن".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م ڕێكاره ڕێگاى دایه عێراق به‌م نزیكانه به‌ره‌و قۆناغى پێویست نه‌بوون به‌یه‌كه جه‌نگاوه‌ره بیانییه‌كان بگوازرێته‌وه،وته‌نها په‌نابردن بۆ ڕۆڵى ڕاهێنان وڕاوژێكارى وپاڵپشتى لۆجستى وهاریكارى هه‌واڵگیرى،تا گه‌یشتنى عێراق به‌ره‌و قۆناغى خۆژێنى به‌ئه‌ركى ڕۆڵه‌كانى وهاریكارى ویه‌كریزیان".