به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ڕایگه‌یاند له‌لاى دادگاى فیدڕاڵى تانه‌ى له‌باره‌ى بڕگه‌كانى بوودجه‌ى 2021 داوه.
عه‌توان عه‌توانى په‌رله‌مانتارى هاوپهێمانى ناوبراو،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لاى دادگاى فیدڕاڵى تانه‌ى له‌باره‌ى بوودجه داوه چونكه تاكه لایه‌نى سكاڵاكردن وتانهلێدانى بڕیاره‌كانى یاسادانانه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ده‌رده‌چێت.
وتیشى"زیانێكى گه‌وره به‌ر هاوڵاتى عێراقى گه‌یشتووه له‌ئه‌نجامى په‌سه‌ند وفهراههمكردنى یاساى بوودجه،چونكه ڕه‌چاوى ڕه‌وشى ئابوورى ودارایی وڵات نه‌كردووه،وتیشى"چه‌ندین په‌رچه‌كردارى تر هه‌ن هاوتان له‌گه‌ڵ دیدگاى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌باره‌ى بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار كه‌كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌سه‌ر هاوڵاتى.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان عه‌توانى ڕایگه‌یاند ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كارتى بایۆمه‌ترى وه‌ك تاكه ڕێكارێكى سه‌ره‌كى له‌پرۆسه‌ى ده‌نگدان،دووپاتیشیكرده‌وه له‌پێناو ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى خاوێن،پێویسته پێداچوونه‌وه‌ى لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانى ههلّبژاردنهكان پێشوو بكرێت له‌ساخته ودهستكاریكردن بۆ ڕێگاگرتن له‌دووباره بوونه‌وه‌ى وئه‌مه‌یش له‌ڕێگاى به‌كارهێنانى كارتى بایۆمه‌ترى یه‌كلاده‌بێته‌وه.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد