ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌باره‌ى په‌لاماردانى فه‌رمانگه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان له‌موسڵ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

سیاسی
  • 7-04-2021, 17:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند گروپێك خۆى به‌كارمه‌ندانى حه‌شدى ناساندووه‌ له‌كاتى دروستبوونى گرژى ده‌مه‌قاڵییه‌ك له‌فه‌رمانگه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان له‌شارى موسڵ ده‌ستگیركراون.
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"گروپێك خۆیان به‌كارمه‌ندانى حه‌شدى شه‌عبى ناساندووه‌،چوونه‌ته‌ نێو فه‌رمانگه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان له‌شارى موسڵ،وگرژى ودمه‌قاڵییان له‌نێو باڵه‌خانه‌كه‌ دروستكردووه‌".
    وتیشى"به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگیركردووه‌،ولێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیان تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه‌ ودواتریش ورده‌كارییه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو".
    له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌"هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ ڕێگا ناده‌ین هیچ كه‌سێك ناوى حه‌شد به‌كاربهێنێت وهه‌وڵى ناوزڕاندنى بدات،به‌تایبه‌ت له‌نێو شاره‌ ڕزگاركراوه‌كان،كه‌رۆڵه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى خزمه‌تگوزارى شارستانى گه‌وره‌ بۆ دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".