به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئێزیدی بۆ ناوچه‌كانیان و دوباره بنیادنانه‌وه‌ی شه‌نگال ده‌كاته‌وه و به‌پێویستیشده‌زانێت، به‌ربه‌سته سیاسی و كارگێڕییه‌كان كه رێگره له به‌رده‌م قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان و كاركردن له‌سه‌ر رێكخستنی ئیداره‌ی شه‌نگال لاببرێن.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی ئێزیدی له شه‌نگال، له‌دیدارێكیشدا دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و مرۆیی شه‌نگال و ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی دانیشتوانی شه‌نگال ده‌بێته‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا. جه‌ختیشكرایه‌وه له پێویستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ هێنانه‌دی ئاسایش و ئارامی له شاره‌كه‌دا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی زامنكردنی پێویستییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئێزیدی بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، كه به‌ھۆی تیرۆر ناچار كران ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن، هه‌روه‌ها پێویستی لابردنی به‌ربه‌سته سیاسی و كارگێڕییه‌كان كه رێگره له به‌رده‌م قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان و كاركردن له‌سه‌ر رێكخستنی ئیداره‌ی شه‌نگال، پشتبه‌ستن به خواستی خه‌ڵكی شه‌نگال و دور خستنه‌وه‌ی له ململانێ سیاسییه‌كان و بونیادنانه‌وه‌ی شاره‌كه و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ماددی و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
له‌لای خۆیانه‌وه شاندی میوان سوپاس و پێزانیانی خۆیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمار كرد، بۆ به‌دواداچونی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر دۆسێی ئێزیدییه‌كان، ھاوكات به‌بایه‌خه‌وه رۆڵی سه‌رۆك به‌رھه‌میان به‌رزنرخاند له په‌سه‌ندكردنی یاسای رزگاربوانی ئێزیدی و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیان و جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌رێزیان له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌دا له زوترینكاتدا.