به‌غدا-اه‌ع
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەسەندکردنی بودجە بە سیاسی کراو ماوەیەکی زۆری ویست تاوەکو شاندی دانوستانکار بگەنە رێکەوتن، "پێمانوایە یاسای بودجە هاوسىەنگە و هەمو لایەنەکان تیایدا براوەن"، لەبارەی لێبڕینی موچەش وتی، "کاری لەپێشینەمان دابینکردنی موچەیە".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بووه رایگەیاند، "په‌سندكردنی بودجه‌ی 2021 هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه پابه‌ندبونی خۆمان به حكومه‌تی فیدراڵی راده‌گه‌یه‌نین و چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ندی خۆیان به پشكی هه‌رێمی كوردستان رابگه‌یه‌نن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، ئه‌و سێ مانگه‌ی كه رۆیشتوه مه‌قاسه بكرێت، بزانرێت كێ چه‌ندی ده‌كه‌وێته سه‌ر، ئێمه له پێش چاوی رای گشتی عێراقی و كوردستانی و جیهانی ده‌ڵێین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه هه‌مو پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك خۆی حه‌كه‌م بێت بزانێت حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێی كردوه، هیوادارین حكومه‌تی عێراقیش به‌و جۆره كار بكات كه به هه‌مان ئاراسته و نه‌فه‌س بێت".
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، "ئێمە لەپێش چاوی رای گشتیی کوردستان، عێراق و جیهان دەڵێین، کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە سەر شانی، هیوادارین عێراقیش پابەند بێت".
ئەوەشی خستەڕو، "حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرۆشە موچە لە کاتی خۆی بدرێت، ئێستاش بەپێی ئەو داهاتانەی هەن کە داهاتی نەوتی، ئەو پارەیەی حکومەتی عێراق دەینێرێت و نیوەی داهاتی ناوخۆن، هەوڵدەدەین ئەو پارەیەی دەمێنێتەوە بیخەینە سەر موچە، بێگومان کاری لەپێشینە ئەوەیە ئەو پارەیەی هەیە بخرێتە سەر موچەی فەرمانبەران".
سەرۆک وەزیرانی هەرێم وتیشێ، "ئێمە چاوەڕێی ئەوە لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین پابەندی خۆی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان بۆ مانگەکانی 1و 2و 3 جێبەجێ بکات، هەروەها لێرەوە من رایدەگەیەنم کە ئێمە داوامان لە هەمو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم کردوە ئامادەکاری بکەن خۆیان ئامادە بکەن بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست