به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
مه‌زهر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایی،ورده‌كارییه‌كانى ڕێككه‌وتننامه‌ى هاریكارى واژۆكراوى نێوان عێراق وچین ئاشكراكرد،وئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ڕێككه‌وتنه‌كه چۆته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
محه‌مه‌د ساڵح بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند"ڕێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى هاریكارى نێوان عێراق وكۆمارى چینى میللى كه‌پاشكۆى ژمێریارى ونه‌وتى به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایی له‌به‌رواى23ى ئه‌یلولى 2019 له‌به‌كین واژۆكراوه،وبۆ ماوه‌ى بیست ساڵه ،له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌وت به‌رامبه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌ژێرخانه‌كانى عێراق دروستكراوه".
دووپاتیشیكرده‌وه"ڕێككه‌وتنه‌كه هێشتا ئه‌كتیڤ وكارایه،وگوژمه‌ى پاره‌دارى بۆ ته‌رخانكراوه به‌نزیكه‌ى دوو ملیار دۆلار له‌یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى 2021 لایه‌نى وه‌به‌رهێنان به‌مه‌به‌ستى كارپێكردن به‌ڕێككه‌وتنه‌كه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌مه‌یش به‌واتاى ئه‌وه دێت چۆته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
ڕایشیگه‌یاند"هه‌روه‌ها له‌كه‌رتى وزه‌یش به‌پێى بڕیارى حكومه‌تى كۆمارى عێراق له‌بانگهێشتكردنى كۆمپانیا چینییه ڕه‌سه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕكابه‌ریكردن وبه‌پێى كوالێتى جیهانى په‌یڕه‌وكراو"،وتیشى"ڕێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕى 100 هه‌زار به‌رمیل له‌داهاته‌كانى عێراق بۆ چین داده‌نرێت له‌هه‌ژمارێكى بانكى ئارام وپاره‌كه‌ى به‌كارده‌هێندرێت بۆ خه‌رجی پرۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه وبنیاتنان كه‌په‌یوه‌ست به‌ژیانى گه‌له‌وه".
ئه‌وه‌یشى وت"چین ده‌سته‌به‌رى پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بانكى ده‌كات له‌كاتى پێویست بۆ پاره‌داركردن وبه‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر بنه‌ماى پاره‌دارى هاوبه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كان ڕابگیرێت وبه‌پێى ورده‌كارى هه‌ردوو پاشكۆى ژمێریارى ونه‌وتى له‌ڕێككه‌وتنى چوار چێوه‌ى هاریكارى نێوان هه‌ردوو وڵات".
جێى ئاماژه‌پێكردنه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران پێشووتر ڕێنماییدا ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى چینى بكرێت.