به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،بڕیارى 315 مافى خانه‌نشینى ودهرماڵهى هاوشێوه‌ى ڕاژه‌ى هه‌میشه‌یی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
نازم له‌كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كهپهیامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران ئامانجى به‌ستنى په‌یوه‌ندى هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌مووان"،وتیشى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌سه‌ر هاورده‌كردنى 21 میلۆن ژه‌مه ڤاكسینى كۆرۆنا گرێبه‌ستى كردووه كه‌قۆناغ به‌قۆناغ هاورده‌ى وڵات ده‌كرێت".
وتیشى"گرفتى وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر لهحكومهتهكانى پێشوو بۆ ئه‌م حكومه‌ته ماوه‌ته‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر بهگرێبهستكردنى وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر به‌پێى بڕیارى 315".
وتیشى"بڕیارى 315 مافى خانه‌نشینى ودهرماڵهى هاوشێوه‌ى ڕاژه‌ى هه‌میشه‌یی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كان نازم ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى ناوخۆ ڕاسپێردراوه بازاڕه‌كان به‌سه‌ربكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كان،له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى ڕاسپارده‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى هاورده‌كردن بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى بارزگانى ڕاسپاردووه به‌دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكى زیاتر له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا".
ڕایشیگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى واژۆكردنى گرێبه‌ست كرد له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ئه‌ڵمانى بۆ پشكنینى پرۆگرامى ئامێره‌كانى هه‌ڵبژاردن".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست