به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،هۆشداریدا له‌وه‌ى ده‌زگاى ته‌ندروستى له‌توانایدا نییه ئه‌و ژماره‌یه‌ى توشبووانى كۆرۆنا وه‌ربگرێت كهبهمدواییه تۆماركراون،ڕوونیشیكرده‌وه ڕه‌وشى ته‌ندروستى هێشتا سه‌قامگیره.
روبا فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامى تیمى ڕاگه‌یاندنى پزیشكى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووان هێشتا له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ڤاكسینى كۆرۆنایان وه‌رگرتووه به‌رزه"،وتیشى عێراق زیاتر له7000 توشبوون له‌ڕۆژێكدا تۆماركردووه ئه‌مه‌یش له‌سه‌ره‌تاى په‌تاكه ڕووینه‌داوه".
وتیشى"ڕه‌وشى ته‌ندروستى له‌عێراق هێشتا سه‌قامگیره،به‌ڵام له‌كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان له‌و ژماره‌یه‌ى ئێستا به‌رزتر،ئه‌وه ڕه‌نگه كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر تواناى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان وتهندروستكاران،وڕه‌نگه نه‌توانن ژماره‌ى زۆرى توشبووان وه‌ربگرن"،ڕوونیشیكرده‌وه"به‌داخه‌وه هێشتا چینێكى هاوڵاتیان پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى نین،وڤاكسینیش وه‌رناگرن سه‌ربارى گرنگییه‌كانى وڕاگه‌یاندنى سه‌لامه‌تى ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سیسته‌مى ته‌ندروستى ده‌كات".
حه‌سه‌ن داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد سه‌ردانى نزیكترین بنكه‌ى ته‌ندروستى ڤاكسین بكه‌ن،بۆ وه‌رگرتنى ورێگریكردن له‌ژماره‌ى توشبووان وڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست