به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،چه‌ند ڕێوشوێنێك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێگرى كردن له‌دووباره بوونه‌وه‌ى هێڕشه‌كان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه عێراقییه‌كان.
محه‌مه‌د حسێن ئه‌بوزه‌ر،له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌رده‌وام له‌گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناوخۆ بۆ زیادكردنى پاڵپشتى وده‌سته‌به‌ركردنى ئامێرى پێشكه‌وتوو وه‌ك كامێراكانى چاودێرى،وبه‌هێزكردنى به‌رگرى ئاسمانى ،وئه‌ركى هه‌واڵگیرى،له‌پاڵ زیادكردنى ئۆپراسیۆنه پێشوه‌خته‌كان وچه‌ند ڕێوشوێنكى تر بۆ ڕێگریكردن له‌م جۆره هێرشانه".
وتیشى"سه‌ربازگه عێراقییه‌كان به‌ئامانجده‌كرێن،ئه‌مه‌یش له‌داعش وتیرۆر دوور نییه بۆ تێكه‌ڵكردنى په‌ڕاوه‌كان وتێكدانى ئاسایشى وڵات،له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به‌وه‌ى وڵات ناسه‌قامگیره وئاماده نییه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
ئه‌بو زه‌ر ئاماژه‌یشیدا"یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى هێرشه به‌رده‌وامه‌كان كاریگه‌ر كردنه له‌سه‌ر جموجۆڵى وه‌به‌رهێنان له‌وڵاتدا،چونكه هاتنى كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان وكاره‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندى سه‌قامگیرى ره‌وشى ئه‌منییه".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست