به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،سه‌رله‌نوێ ڕه‌تیكرده‌وه هیچ دیارده‌یه‌كى چه‌كدارى له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگالى سه‌ر به‌پارێزگارى نه‌ینه‌وا مابێت.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،به‌رده‌وامین له‌ته‌واوكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى گرنگى شه‌نگال كه‌له‌ئێستادا له‌قۆناغى كاراكردن دایه".
خه‌فاجى وتیشى"چوونى ئێمه بۆ شه‌نگال له‌دواى پرۆپاگه‌نده‌كان هات كه‌له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایوه‌وه له‌باره‌ى بوونى دیارده‌ى چه‌كدارى له‌ده‌ره‌وه‌ى سوپاى عێراق وپۆلیسى خۆجێى وده‌زگا ئه‌منییه‌كان دیكه".
ڕایشیگه‌یاند"چاومان كه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سوكارمان له‌شه‌نگال،ولێیان دڵنیابوومه‌وه كه‌ئارامى ده‌سته‌به‌ركراوه له‌ژێر فه‌رمانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا به‌ته‌نها".