په‌رله‌مان بوودجه‌ى 2021 ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كات

سیاسی
  • 6-04-2021, 18:25
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021،ڕه‌وانه‌ى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كرد.
    به‌پێى نووسراوێكى فه‌رمى فه‌رمانگه‌ى په‌رله‌مان كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،هاتووه‌،ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نووسراوێك به‌ناونیشانى ڕاستاندن ڕه‌وانه‌ى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كراوه‌.
    فه‌رمانگه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌"به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ى 73ى ده‌ستوور،یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ین،كه‌له‌به‌روارى 31/3/2021 وله‌دانیشتنى ژماره‌ 46ى وه‌رزى یاسادانانى دووه‌م/ساڵى سێیه‌مى یاسادانان/خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ئه‌رێنى ده‌نگى له‌سه‌ردراوه‌".