به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،واده‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى زیقار دیاریكرد،ئاماژه‌یشیدا هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى بۆ شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه وئیماڕات به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كانه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه"هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى بۆ شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه وئیماڕات به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كانه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه"ڕوونیشیكرده‌وه"گه‌رمى پێشوازیكردن نواندنى مسته‌فا كازمى ناكات،به‌ڵكو برایانى عه‌ره‌ب پێشوازیان له‌عێراق ومێرژووى عێراق وكه‌له‌پوور وبنچینه‌یان كرد".
وتیشى"هه‌ردوو سه‌ردانه‌كان زۆر گرنگ بوون،وخواستێكى برایانه‌ى ڕاستگۆمان تێبینى كرد بۆ پشتیوانیكردنى عێراق له‌م قۆناغه‌دا،ئه‌مه‌یش شتێكى نامۆ نییه بۆ سه‌ر برایانى عه‌ره‌ب كه‌خاوه‌ن مێژوو وڕه‌سنایه‌تین،وئه‌م ڕووحیه‌ته‌یش ده‌كه‌ینه میكانزمى كارى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانمان وكۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیش".
كازمى ڕایشیگه‌یاند"له‌ڕۆژانى ڕابردوو گوێمان له‌پرۆپاگه‌نده‌ى میدیایی بوو له‌باره‌ى كه‌یسى وانه‌بێژان،سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌م دۆسییه ده‌رئه‌نجامى قۆناغى پێشوو ونه‌بوونى پلانه،به‌ڵام له‌بوودجه‌دا میكانزمێكمان داڕشت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كه‌یسه چونكه په‌یوه‌سته به‌چینێكى سه‌ره‌كی".
ئاماژه‌یشیدا"به‌داخه‌وه ژماره وده‌قه‌كانى بوودجه گۆڕاون،سه‌ربارى ئه‌وه‌یش شێوازێك داده‌ڕێژرێت وله‌دانیشتنه‌كه نمایش ده‌كرێت له‌پێناو به‌جێگه‌یاندنى دادپه‌روه‌رى بۆ ئه‌م چینه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌كه‌مترین مافیش بێت".
كازمى دووپاتیشیكرده‌وه"ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه كارمانكردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یران وداخوازى كه‌سوكارمان له‌ناسڕییه،وسندووقى تایبه‌تمان ته‌رخانكرد بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زیقار وهیوادارین پاره‌كه‌ى بۆ خزمه‌تكردنى كه‌سوكارمان له‌پارێزگاكه خه‌رجبكرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا وگرفته جیاجیاكان كه‌هه‌ندێكیان یاسایین پۆستى پارێزگارى زیقار به‌بۆشایی ماوه‌ته‌وه،بۆیه بڕیارماندا به‌هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى زیقار دواى راوێژكارى وچاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى چالاكییه جه‌ماوه‌رى وخێڵه‌كی وكارگێڕییه‌كانى پارێزگاكه".
وتیشى"سه‌ربارى ناوى پارێزگاره‌كه،داوا له‌كه‌سوكارم له‌زیقار ده‌كه‌م ده‌ست له‌ناو ده‌ستى حكومه‌تى خۆجێى بنێن وئێمه‌یش ده‌ست ده‌خه‌ینه ده‌ستى زیقار وپێكه‌وه هاریكار ده‌بین بۆ بووژاندنه‌وه‌ى ڕه‌وشى پارێزگار".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دواى په‌سه‌ندكردنى بوودجه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێت هه‌موو به‌خێرایی كاربكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى وخزمه‌تكردنى گه‌له‌كه‌مان،ئه‌مساڵ ده‌بێت ساڵێكى جیاواز بێت له‌گۆڕینى بوودجه سه‌ربارى تێبینییه‌كان له‌سه‌رى بۆ وورك شۆپێكى كرداره‌كى".
كازمى دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نێكى راوێژكارى بۆ ناسڕییه دروست ده‌كرێت كه‌په‌یوه‌ندى به‌سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هه‌بێت،وله‌گه‌ڵ پارێزگار وئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى وره‌كارییه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زیقار به‌شێوه‌یه‌كى رۆژانه به‌داداچوونى ده‌كرێت"،ئه‌وه‌یشى وت"سبه‌ى ئه‌نجامى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌میان خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى زیقار ڕاده‌گه‌یه‌نین".
كازمى وتیشى"له‌ڕۆژانى ڕابردوو سكاڵایه‌كى زۆرم بینی له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ناپه‌سه‌ندى نرخى مادده خۆراكییه‌كان،دووپاتیشیكرده‌وه"خودى خۆى چاودێرى بازاڕه‌كان ده‌كات،به‌پێویستیشى زانى هاوڵاتى له‌چاوچنۆكى كه‌سانێك به‌قوتى گه‌ل بپارێزرێت،ورێگه‌نه‌دان به‌كه‌سانێك ڕه‌وشى ئابوورى قۆرخبكه‌ن".
كازمى له‌كۆتایی قسه‌كانى وتى"ده‌چینه نێو مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان،ئه‌مڕۆ بابه‌تى كۆبوونى خۆراك له‌مانگى ڕه‌مه‌زان تاوتوێده‌كه‌ین،ورێنماییشماندا به‌گه‌یاندنى پێكهاته‌ى زیاتر له‌ڕۆژانى داهاتوودا وزیادكردنى پێكهاته‌ى نوێ،وله‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازرگان‌یش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ ده‌كه‌ین".