سه‌ڵاحه‌دین-اه‌ع-فیلهیهح عوبێدى
و:سۆما جاف
لیوا قه‌ندیل خه‌لیل جبورى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى سه‌ڵاحه‌دین،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئاشكرایكرد ئه‌ركى شه‌ڕكردنیان جێبه‌جێكردووه بۆ ڕێگرى كردن له‌مانه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆر له‌پارێزگاكه،ودووپاتیشیكردهوه ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه ئارامه به‌هێز وبازووى پۆلیس وههواڵگیرى وئۆپراسیۆنه جۆرییه‌كان.
جبورى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پارێزگاكه له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه ئارامه دواى ئه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسى پارێزگاكه له‌ناوبران"،ئاماژه‌یشیدا"دواى كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ودهستهبهركردنى سه‌رجه‌م ناوچه گرنگه‌كان،وجێبه‌جێكردنى ئه‌ركى شه‌ڕكردن بوونیان تیرۆرستان وچالاكییهكانیان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبۆته‌وه".
وتیشى"ڕووبه‌ری سه‌ڵاحه‌دین زۆر فراوانه وهاوسنووره له‌گه‌ڵ پێنج پارێزگا،و ناتوانرێت هه‌مووى كۆنترۆڵبكرێت،به‌ڵام بههێزوبازووى فه‌رمانده‌یی پۆلیس وكاراكردنى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى،وهاریكارى هاوڵاتیان،جموجۆڵى تیرۆرستان وچالاكییهكانیان به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره سنووردار كراوه".
وتیشى"ڕۆڵى به‌رێوبه‌رایه‌تى ئۆلیسى سه‌ڵاحه‌دین سه‌ره‌كییه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان دیكه،چونكه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر فراوان به‌شداره له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى جموجۆڵى تیرۆرستان ورێگرى كردن له‌چالاكییه‌كانیان له‌میان ئه‌نجامدانى ئه‌ركى شه‌ڕكردن به‌هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى له‌نێوان ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین وئۆپراسیۆنهكانى سامه‌ڕا وحهشدى شه‌عبى،له‌گه‌ڵ ئه‌ركى هه‌واڵگیرى كه‌یارمه‌تى هێزه‌كان ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ى شوێنى تیرۆرستانى داعش ،وپاشان ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانیان وله‌ناوبردنیان"،ڕوونیشیكرده‌وه"فه‌رمانده‌یی پۆلیس ڕۆڵێكى تر‌ى هه‌بوو ئه‌ویش پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه بۆ هاوڵاتیان له‌ڕێگاى فهرمانگهكانى ڕه‌گه‌زنامه وزانیارى لهشاروشارۆچكهكانى پارێزگاكه كراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان وبهلهكێشكردنیان بۆ دادگاكان".