بەغدا – ا ه ع دكتۆر سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی لەسەر گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش لەعێراق كردەوە لەگەڵ رەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ ئاشتەوایی كۆمەڵگە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هاتووە، لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ وەفدێكی پەیمانگای ئاشتی ئەمریكی كە نانسی لیندبۆرگ سەرۆكی پەیمانگاكە سەرۆكایەتی دەكرد، سەلیم جبوری هەوڵەكانی عێراقی بۆ دارشتنی نەخشەرێگای دەرستەبەركردنی ئەمن و ئاسایشی هەمیشەیی و بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەكان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەكە خستەڕوو. جبوری رونیشیكردەوە ئەولەویەتی عێراق دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش و ئاشتییە بۆ هاوڵاتیان لەرێی دەركردنی ئەو یاسایانەی ئاشتی و پێكەوژیانی كۆمەڵایەتی بەدیدەهێنن، لەگەڵ دابینكردنی حزمەتگوزارییەكان و باشكردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان. جبوری راشیگەیاند قۆناغی بەدیهێنانی سەقامگیری پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی و ئقلیمی هەیە بە تایبەت دوای ئەوەی عێراق تەزحییەی زۆری لە پێناو دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش بۆ ناوچەكە داوە، ئەمرۆش هەوڵی دارشتنی نەخشەرێگای بەدیهێنانی سەقامگیری هەمیشەیی و بەهێزكردنی پەوەندییە ئابوری و بازرگانییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە دەدات. لای خۆیەوە وەفدی پەیمانگای ئاشتی تەئكیدیان كردەوە لەسەر كاركردنی بەردەوامیان بۆ بەدیهێنانی ئارامی لە عێراقدا، لەوبارەیەشەوە ئەنجومەنی نوێنەران رۆڵی گرنگ دەبینێت لەرێی هەوڵە بەردەوام و دەسەڵاتەكانییەوە.