به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند شكستیان به‌پیلانێكى تیرۆرستى هێناوه كه‌به‌نیازبووه كارمه‌ندانى حه‌شدى شه‌عبى وده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌كه‌ركوك تیرۆر بكات.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانى سه‌رچاوه باڵاكان به‌چاودێریكردنى تیرۆرستان،تیمه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ دوو تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد به‌پێى مادده‌ى(4ى تیرۆر)به‌هۆى ئه‌ندامێتیان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش".
وتیشى"تیرۆرستان له‌لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان دانیان به‌وه‌دانا چه‌كدارى تیرۆرستانى داعشن له‌ساڵى 2020 وله‌ڕێگاى یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى تیرۆرستانى داعش،وڕاسپێردراون به‌چاودێریكردنى هه‌ندێك له‌كارمه‌ندانى حه‌شدى شه‌عبى وده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستى تیرۆركردنیان،هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌نا كه‌گه‌نجانى ناوجه‌وانانى به‌له‌كێشى داعش كردووه له‌نێو شارى كه‌ركوك".
وتیشى"وته‌ى به‌رایى ودادوه‌ریان به‌دانپێدانانه‌وه وه‌رگیراوه،ودادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه بڕیارى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه یاساییه‌كان دژیان داوه".