به‌غدا-اه‌ع
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،له‌گه‌ڵ جانگ كیۆنك ووك باڵیۆزى كۆریاى باشوور ڕه‌وشى سیاسی وپه‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانى تاوتوێكرد.
حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له‌جانگ كیۆنك ووك باڵیۆزى كۆریاى باشوور له‌به‌غدا كرد،وپێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسى له‌عێراق وناوچه‌كه‌مان تاوتوێكرد،وپه‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانى نێوان به‌غدا وسیئۆلمان خسته‌ڕوو".
وتیشى"جه‌ختكرایه‌وه له‌پێویستى پته‌وكردنى هاریكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان"،ئاماژه‌یشی به"گرنگى سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونه‌كان وئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كان كرد".
حه‌كیم ستایشى"ئه‌زموونى كۆریا كرد له‌بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه وخزمه‌تگوزارییه‌كان"،وتیشى"عێراق ده‌رفه‌تى باشى پێشكه‌شكردووه له‌بوارى وه‌به‌رهێنان".