به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا غالب پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،له‌گه‌ڵ جنین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ڕه‌وشى دارایی وئابوورى عێراقى تاوتوێكرد.
بانكى ناوه‌ندى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا غالب پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى پێشوازیكرد جنین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له‌میان دیداره‌كه ڕه‌وشى دارایی وئابوورى كه‌عێراق پێیدا گوزه‌ر ده‌كات وڕێوشوێنه‌كانى ئیداره‌ى بانكى ناوه‌ندى له‌میان پلانى چاكسازى سێكته‌رى بانكى عێراقى تاوتوێكردووه".
لاى خۆیه‌وه بلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیكرده‌وه له"پشتیوانیكردنى سه‌ربه‌خۆیی بانكى ناوه‌ندى عێراقى هاوشێوه‌ى بانكى ناوه‌ندییه‌كانى جیهانى،وگرنگییه‌كانى له‌ئێستا وداهاتوودا".