به‌غدا-اه‌ع
عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى پارێزگارى ڕاسپێردراوى زیقار،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،فه‌رمانێكى كارگێڕى ده‌ركرد به‌كارلابردنى حوسام عه‌بدولبارى هیندى قایمقامى شارۆچكه‌ى چبایش له‌پۆسته‌كه‌ى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى پارێزگارى زیقار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"پارێزگارى زیقار فه‌رمانێكى كارگێڕى ده‌ركرد به‌كارلابردنى حوسام عه‌بدولبارى هیندى قایمقامى شارۆچكه‌ى چبایش له‌پۆسته‌كه‌ى وڕاسپاردنى ڕه‌عه‌د سامر عه‌بدوڵلا عه‌باس بۆ به‌ڕێوبردنى شارۆچكه‌كه".
عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى پارێزگارى زیقار به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"ئه‌م بڕیاره له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ده‌ركراوه به‌پشت به‌ستن به‌یاسا".