به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد بۆ تاوتوێكردنى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووانى كۆرۆنا.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كردووه به‌ئاماده‌بوونى بریكارى هونه‌رى وه‌زاره‌ت وژماره‌یه‌ك به‌رێوبه‌رى گشتى له‌ناوه‌ندى وه‌زاره‌ت"،ڕوونیشیكرده‌وه"وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان پێشهاته‌كانى ئامارى په‌تاى كۆرۆنا وزیادبوونى فراوانى ژماره‌ى توشبووان وئه‌ركى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتنى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى ڤاكسینى دژه كۆرۆنا تاوتوێكردووه،له‌گه‌ڵ دابینكردنى ئامێرى تاقیگه‌كان وئامێرهكانى بووژاندنه‌وه‌ى سییه‌كان بۆ ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان له‌پێناو پته‌وكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه".
ته‌میمی به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر"پێویستى هاریكاركردن له‌نێوان فهرمانگهكانى ته‌ندروستى وئاسانكارى ڕێوشوێنه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ڕێكوپێكى كاره‌كان وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى وپتهوكردنى ئه‌ركى پزیشكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه".