بهغدا-اهع
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان،ئهمڕۆ دوشهممه سێ رێنمایی نوێی دەرکردووە و دەڵێت، هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق رادەگیرێت. ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر تەنیا هەفتانە سێ رۆژ رادەگیرا.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى كهوتووه رایگهیاند:" تەنیا رێگە بەم کەس و لایەنانە دەدرێت هاتووچۆ بکەن:
- ئاژانس و رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، هاوپەیمانان، دیپلۆماتکاران و شاندە فەرمییەکان
- ئەو هاووڵاتیانەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن
- کەسانی نەخۆش کە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشی هەیە لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان
- بازرگانان و وەبەرهێنەران
باسى لهوهشكرد" کاری بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی رێکارەکانی خۆپارێزی".