كازمى به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى وانه‌بێژان ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 5-04-2021, 23:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى وانه‌بێژانى كرده‌وه‌.
    کازمی لە تویتێکیدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێر كردووه‌ رایگه‌یاند:" خۆشەویستان و خوشک و برایان و ڕۆڵەکانمان لە وانەبێژان، بەجێتان ناهێڵین بەبێ مسۆگەرکردنی دادگەریی بۆتان، هەروەها ڕێگەش نادەین هیچ لایەنێکی سیاسیی یان کەسێک لەسەر حسابی هەستی ئێوە موزایەدە بکات، هەوڵمان دا لەڕێگەی بودجەوە کێشەکەتان چارەسەر بکەین."
    دەشڵێت، "بابەتەکەتان لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێ دەکرێت بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێک."