چاودێرى-اهع
وەزارەتى حەج و عومرەى سعودیە بڕیاری دا تەنها ڕێگە بەوانە بدرێت لە ڕەمەزاندا عومرە بکەن کە ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە.
له راگهیاندراوێكى وهزارهتهكهدا هاتووه بڕیاردراوە تواناى لەخۆگرتنى عومرەکاران لە مەککە بەرزبکرێتەوە، لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێکارە تەندروستییەکان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت لە ڕەمەزاندا عەمرە بکەن، کە دوو جار بە ڤاکسین کوتراون، یان جارێک کوتراون و 14 رۆژ بەسەریدا تیپەڕیوە، یاخود لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
باسى لەوەشکردووە، بەجێهێنانى فەریزەى عومرە و رێوشوێنەکان لەو بارەیەوە لەرێگەى ئەپەکانى (اعتمرنا) و(توكلنا) ەوە دەبێت.