كه‌عبى داوا له‌حكومه‌ت بڕیار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ گرێبه‌ست بده‌ن

سیاسی
  • 5-04-2021, 19:27
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات، له‌كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه‌دا، بڕیار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ گرێبه‌ست بده‌ن و كۆتایی به‌ زوڵم و ئازاره‌كانیان بهێنن.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى  عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى رۆڵی وانه‌بێژانی له‌ پێشكه‌شكردنی خوێندن و په‌روه‌رده‌ به‌ خوێندكاران و منداڵان به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند، مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌خۆبه‌خش و به‌بێ پاره‌ له‌كاتی دژواری بارودۆخی وڵاتدا به‌رده‌وام بون له‌ وتنه‌وه‌ی وانه‌ به‌منداڵان و جێگه‌ی رێز و پێزانین. 
    حه‌سه‌ن كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه‌دا بڕیار له‌سه‌ر به‌گرێبه‌ستكردنی وانه‌بێژان بدات له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق، موچه‌یه‌كی مانگانه‌یان پێ بدرێت كه‌ شایسته‌ بێت به‌ ئه‌رك و ماندوبونه‌كانیان.