كازمى له‌دواى كۆتاییهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئیماڕات گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا

سیاسی
  • 5-04-2021, 01:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دواى كۆتاییهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ وڵاتى ئیماڕات گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دواى كۆتاییهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ وڵاتى ئیماڕاتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو گه‌ڕایه‌وه‌ خاكى نیشتمان".
    شایه‌نى باسه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌،به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ وڵاتى ئیماڕاتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو.