وه‌زیرى ته‌ندروستی ئاسۆی هاریكاریكردن له‌بوارى ژینگه‌یی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی چوار وڵات تاوتوێكرد

سیاسی
  • 5-04-2021, 09:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاسۆی هاریكاریكردن له‌بوارى ژینگه‌یی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی چوار وڵات تاوتوێكردووه‌.
    وه‌زاره‌تى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروست وژینگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى قه‌ته‌ڕ وبه‌حرێن وئوردن ومیسر ئاسۆى هاریكاریكردن له‌بوارى ژینگه‌یی تاوتوێكردووه‌".
    وتیشى"ئه‌م دیدارانه‌ له‌میان به‌شداریكردنى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كۆبوونه‌وه‌كانى دانوستانى هه‌رێمایه‌تى بۆ گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا له‌ئه‌بو زه‌بى بووه‌".