په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ سعودیه‌ وئیماڕات ده‌دوێت

سیاسی
  • 5-04-2021, 12:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سعودیه‌ وئیماڕات دووا،وئاماژه‌ى به‌وه‌دا سه‌ردانه‌كه‌ هه‌نگاوێكى گرنگه‌ بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ عێراق،داوایشى كرد له‌سه‌ر ئاستى سه‌رجه‌م وڵاتانى عه‌ره‌بى چڕتر بكرێته‌وه‌.
    عادل عه‌بدولڕه‌حمان عه‌سومى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ سعودیه‌ وئیماڕات هه‌نگاوێكى گرنگه‌ بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ عێراق"،داوایشى كرد"له‌سه‌ر ئاستى سه‌رجه‌م وڵاتانى عه‌ره‌بى چڕتر بكرێته‌وه‌".
    ستایشى"لێكتێگه‌یشتن وڕێككه‌وتنه‌كانى كرد كه‌له‌م گه‌ڕه‌دا پێیگه‌یشتوون،كه‌هه‌نگاوێكى تره‌ بۆ پته‌وكردنى كارى هاوبه‌شى عه‌ره‌بى وپاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بى"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"چڕكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كییه‌ بۆ پشتیوانیكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق،هه‌روه‌ها كاته‌كه‌ى زۆر گرنگه‌ چونكه‌ پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگى وپاڵپشتى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان پته‌وتر بكرێن،وده‌ستێوه‌ردانى هه‌رێمى له‌كاروبارى ناوخۆیی عه‌ره‌بى ڕووبه‌روو بكرێته‌وه‌".
    عه‌سومى داوای له‌"سه‌رجه‌م وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد په‌یوه‌ندییه‌ فه‌رمى وجه‌ماوه‌رییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى عێراق به‌هێزتر بكه‌ن وله‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان،بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى،وپاراستنى سه‌قامگیرى وئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی كه‌به‌شێك دانه‌بڕاوه‌ له‌ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بى".