پارێزگارى به‌غدا:به‌ده‌ست كه‌مى كارمه‌ندانى فێركارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنین وداخوازى به‌هه‌میشه‌ییكردنى وانه‌بێژانمان ئاڕاسته‌كرد

ناوخۆ
  • 5-04-2021, 14:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د جابر عه‌تا پارێزگارى به‌غدا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،به‌غدا به‌ده‌ستى كه‌مى كارمه‌ندانى فێركارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت،وتیشى نووسراوێك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران كراوه‌ بۆ دامه‌زراندنى وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر له‌سه‌ر ڕاژه‌ى هه‌میشه‌یی(سڕینه‌وه‌ وزیادكردن)بۆ هه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ك.
    به‌پێى نووسراوه‌كه‌ نوسینگه‌ى پارێزگارى به‌غدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ده‌ستى كه‌وتووه‌،وئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران كراوه‌ هاتووه‌"كاركردن به‌و ڕاسپارده‌یه‌ى به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ 59ى ساڵى 2020 هاتووه‌،تكایه‌ ڕه‌زامه‌ندى بفه‌رموون به‌دامه‌زراندنى وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر  له‌سه‌ر ڕاژه‌ى هه‌میشه‌یی(سڕینه‌وه‌ ونوێكردنه‌وه‌)بۆ هه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى شه‌ش په‌روه‌رده‌كه‌".