ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى به‌ئامانجگرتنى دوو كاروان به‌دوو بۆمبى چێندراو له‌دیوانیه‌ وبابل ڕاگه‌یاند

ئەمنی
  • 5-04-2021, 14:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند دوو كاروان له‌ڕێگاى دوو بۆمب له‌دیوانیه‌ وبابل كراونه‌ته‌ ئامانج.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"بۆمبێكى چێندراو،به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌قییوه‌ته‌وه‌ ،به‌سه‌ر یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كانى كاروانێك له‌پارێزگاى دیوانیه‌ له‌دواى پردى عفه‌ك،له‌میان كه‌رتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دیوانیه‌،به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى یان ماددى هه‌بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كاروانه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو له‌جوڵه‌كردن به‌ره‌و جێى مه‌به‌ست".
    وتیشى"نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ بۆمبێكى ترى چێندراو به‌یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كانى كاروانێك له‌پارێزگاى بابل له‌میان كه‌رتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى بابل ته‌قییه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى یان ماددى هه‌بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كاروانه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو له‌جوڵه‌كردن".