پۆتن و رۆحانی هەوڵی بەرەوپێشبردنی كۆنگرەی ئەستانە دەدەن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا

جیهانی
  • 6-02-2018, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع هەر یەك لە فلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا و حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ئامادەیی خۆیان نیشاندا بەردەوامبن لەهەوڵەكانیان بۆ پێشخستنی كۆنگرەی ئەستانە بەمەبەستی چارەسەركردنی قەرانی سوریا. لەوبارەیەوە كرملن لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند هەر دوو سەرۆك گفتوگۆیان سەبارەت بە كاریگەری هاریكاری نێوان روسیا و ئێران كردووە لە چوارچێوەی كۆنگرەی ئەستانەی تایبەت بە قەیرانی سوریا، ئامادەیی خۆشیان نیشاندانەوە هەماهەنگی زیاتری یەكتری بكەن بۆ پێشخستنی.