سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان واده‌ى ده‌ستپێكى جێبه‌جێكردنى به‌نداوى مه‌كحول ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 5-04-2021, 13:59
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مه‌هدى ڕه‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،واده‌ى ده‌ستپێكى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى به‌نداوى مه‌كحول ڕاگه‌یاند.
    حه‌مدانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"یه‌كى ئایارى 2021،واده‌ى ده‌ستپێكى جێبه‌جێكردنى به‌نداوى مه‌كحول ده‌بێت،چونكه‌ وه‌زاره‌تى پلاندانان ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى جێبه‌جێكردنى ته‌واوكرد".
    وتیشى"به‌نداوى مه‌كحول یه‌كێكه‌ له‌پرۆژه‌ گه‌وره‌كانى ستراتیژى له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه‌"،وتیشى"ڕۆڵى ده‌بێت له‌پته‌وكردنى ئاسایشى ئاو وئابوورى له‌وڵاتدا".